زاری كرمانجی-سۆران:
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: لە ساڵی 2023 وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی باشمان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی هەبوو، بەڵام ئەوان پابەندی باشیان نەبوو، سەرەڕای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ كردووە.
وتەبێژی حكوومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد: لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە حكوومەتی هەرێم چاوەڕێی پابەندی تەواو لە حكوومەتی فیدراڵی دەكات و كات كوشتن چیتر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە ناكات.
پێشەوا هەورامانی، گوتیشی: دەبێت مووچە لە هەموو پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و حكوومەت و خەڵكی كوردستان دەستبەرداری مافەكانی خۆیان نابن و مافی خۆیانە سنوورێك بۆ ئارامی خۆیان دابنێن.