زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەدا هاتووە: “بەڕێز خاتوو زیبا تەها سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان، لەم پێناوەشدا، هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.”