زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، رادەگەینێت، بە گوژمەی ١٤٢ سەدو چل و دووملیۆن دینار كە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەبەخۆی سۆران، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ راكێشانی تۆڕی كارەبای نیشتیمانی گوندی پیرۆمەر لە سنووری سمیلان .
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، گووتیشی:” پڕۆژەكە لە لایەن لێژنەیەكی تایبەتمەند دەست بە جێبەجێ كردنی دەكرێت، كاروانی ئاوەدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و دەستی ئاوەدانی دەگەیندرێتە هەموو گوند و شوێنەكان”.