پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم لیوای مافپەروەر دیدار عومەر و بەڕێوەبەری نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران، نووسینگەی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئەلیکترۆنی خێرا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە.
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوەشدا: هاوڵاتی (خالد قادر ئەحمەد) وەک یەکەم کەس بوو کە بە کەمتر لە٣٠ خولەک پاسپۆرتەکەی لەڕیی سیستمە نوێیەکە وەرگرت.
دەشڵێت :” ئەم هەنگاوە یەکێکە لە پلانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەلیکترۆنیکردنی دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەت.”