پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆیەوە بینی هەر مسقاڵێک بڕی دوو بۆ سێ هەزار دینار دابەزی، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە 2035 دۆلاری ئەمریکییە .
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 507هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 465 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 444 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 381 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .