زاری كرمانجی-خەلیفان
تارق ئیبڕاهیم، سەرۆكی شارەوانی قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی گووت ” لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەپاڵپشتی قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان و سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، دەستكرا بە قیڕتاو كردن و كۆنكریت كردنی (25) كۆڵان لە تەواوی گەڕەكی شەهیدان لە ژێر چاودێری تیمی ئەندازیارانی سەرۆكایەتی شارەوانی خەلیفان كۆتایی هات و خراونەتە خزمەت هاووڵاتییان”.
گووتیشی : ” ئەو شەقام و كۆڵانانەی قیڕتاو و كۆنكرێت كران، بریتی بوون زیاتر لە (22000)م٢ قیڕتاو كردن و (300)م2 كۆنكرێت كردن، پڕۆژەكە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێ بە جێكرا، لەپلانماندایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان خزمەتگوزاری بگەیەنیینە سەرجەم كۆڵان و شەقامەكانی سنوورەكەمان”.