ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات” لە چەند رۆژی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێكی حكومەتی هەرێم كۆدبنەوە و رەشنووسێكی كۆتایی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەكەن، یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە و مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر خەرجی حاكیمە”.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند” ئەندامانی لیژنەی دارایی لەگەڵ ڕاوێژكارانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە بۆ هەمواركردنی دوو ماددەی یاسای بودجە تایبەت بە داهاتەكانی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. نوێنەرانی كورد داوای هەمواری ماددەی تایبەت بە مووچەی هەرێم دەكەن بۆ گواستنەوەی لە خەرجی راستەقینەوە بۆسەر خەرجی حاكیمە”.
وتیشی” لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەفدی كورد كۆدەبنەوە و لەم كۆبونەوەیەدا دەگەنە رەشنوسی كۆتایی هەمواری ماددە كێشەلەسەرەكانی یاسای بودجەی فیدراڵی”.