پشتیوان كەریم-سۆران:
لەبارەی ئامادەكاری و ئەنجامنەدانی چاڵاكی جۆراو جۆر و ڕێژەی هاتنی گەشتیاریان بۆ سەری ساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ناوچە گەشتیاریەكان ئازادن ئاهەنگ بكەن، بەڵام بەشێوەی فەریمی هیچ ئاهەنگێك بەڕێوە ناچێت، لەهەمانكاتدا سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەكی زۆر ناوچەی گەشتیاری لەخۆ دەگرێت لەئەگەری هاتنی بەفر بۆ سەری ساڵ پێشبینی دەكەین هاتنی گەشتیاریان بۆ سنوورەكە ڕوو لەبەرز بوونەوە بكەن.
ئەوەشی خستەڕوو: ساڵی پار بۆ سەری ساڵ 25 بۆ 30 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد، بەڵام لەگەری هاتنی بەفر بۆ سەری ساڵ كە پێشبینی دەكرێت بەفر ببارێت، ڕاستەوخۆ ژمارەی گەشتیاریان ڕوو لەبەرز بوونە دەكەن پێشبینی 20 تا 25 هەزار گەشتیار دەكەین كە ڕوو لە سنووەكەمان بكەن.”