محەممەد مەحموود – سۆران :
لە سەر ئاستی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژان لە پێش تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تری پەروەردە گشتییەکان بۆ شایستە داراییەکانی مانگی ١٠ وانەبێژانیش پارە هەبێت پێش سەری ساڵ ئەو پارەیە دابەشدەکرێت.
لەم بارەیەوە ئەکارا الیشا کیۆ، بەرێوبەری گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” وەکوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لەسەر ئاستی کوردستان لە پلەی یەکەم داینە لە ڕووی دابەشکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ و هەموو هەوڵێکیشمان خستۆتە گەر بۆ ئەوەی وانەبێژان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا پارەی پێویست وەربگرن”.
لەسەر دابەشکردنی پارەی مانگی ١٠ وانەبێژانیش بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ” لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان و بە کۆتا هاتنی هەوڵ ئەدەین لە پێش سەری ساڵ ئەگەر پارەی پێویست هەبێت پارەی مانگی ١٠ی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران دابەش بکرێت.