رێبوار حەمەلاو شوانی
له ڕاستیدا هەڵبژاردنی ئەمجارە کەرکووک تەنها هەڵبژاردنێکی ئاسایی نەبوو ، بەڵکو سەر لەنوێی دوای چەند ساڵ و ستەمکاری و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیا و دەرکردنی کورد جارێكی تر سهلماندنی شوناسی كوردستانی كهركووكه و رزگاربوونی کەرکووکییەکان لە ژێردەستی ، ئهمه وهڵامێکی کاریگەری و گونجاو بۆ تهعریبچی و ئەگاڵچییەکان كه ڕۆژانه خۆیان مهڵاس داوه پهلاماری زهوی جوتیاره كوردهكان بدهن و داگیری بكهن ، ئهمه جارێكی تر وهرگرتنهوهی دهسەتهڵاتی هاوسهنگ و هاوبهشێتی ڕاستهقینهی نێوان پێكهاته ڕهسهنهكانی كهركووكه،گەڕانەوەی هاوسەنگی و سەقامگیری و ئاشتی و پێکەوەژیانە.
ئەگەر هەڵوەستەیەکی وردبینانە بکەین ، دەبینن کە ، دەنگدان و هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە لە کەرکووک بە تایبەتی، دەبینین لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئیتنی دەنگیان داوە، بۆ نموونە تورکمان بۆ تورکمان، کورد بۆ کورد،دەنگی کورد و سەرکەوتنی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وهك کەرکووک، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین، دەتوانێت وەک هەستانەوەیەکی باش بێت بۆ سەنگ و پێگەی سیاسی کورد لەو ناوچانە.
بەتایبەتیی کە هەموو ئاماژەکان دەرخەری ئەو راستییەن کە سەرکەوتنی ئەمجارەی کەرکووکییەکان لە ئەنجامی کوردایەتی و تەبایی و بووکە پارتی داینەمۆ وهەوێنەکەی بوو، بەتایبەتی کە دوای شەش لە ساڵ لە دابڕانی کورد لە کەرکووک و هەموو ئەو ستەمکارییانەی کە بەرامبەر کەرکووکییەکان و کورد لەو ناوچە کوردستانییانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا ، بۆیە ، یەکەمین جاری کورد بە شەڕی هەڵبژاردن توانیی گەڕانەوەی دەسەڵات و شوناس و هەژموونی خۆی و مافدارێتی بۆ ئەم پارێزگارییە بگەڕێنێتەوە ، لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەوێنی هێز وئیرادەی کەرکووک و کەرکووکییەکان گشت هەوڵەکانی خستەگەڕ لە پێناو کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەی کە پارێزگارە شۆڤێنیەکە لەماوەی رابردوو هەوڵەکانی بۆ سڕینەوەی کورد و کەرکووکییە ڕەسەنەکان خستبووە گەر، ئەم سەرکەوتەنەی کورد ئەو راستییە سەلماند کە هەرگیز کورد سەپاندنی دەسەڵاتەكەی ناوێت وەك ئەو ھاوپەیمانەتیانەی دروستكراون و پاڵپشتی دەكرێن بۆ لاوازكردنی سەنگ و پێگەی كورد لەو ناوچە گرنگەی کوردستان .
بۆیە، بەدرێژایی مێژوویی دوێنی وئێستا ستراتیژی و گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی پارتی و ئامانجییەتی كەركووك بگەڕێنێتەوە بۆ باوەشی کوردستانی دایک ، ئەزموونی رابردوو وبە گەواهیدەری گشت پێكھاتەو نەتەوەكانی تر سەلماندیان تەنھا كورد و لەنێویشیاندا پارتی دەتوانێت ھاوسەنگی و پێكەوە ژیان بۆ كەركووك بگەڕێننەوە و هەر ئەوەش بوو کاتێک کە پارتی واتە کورد گەڕایەوە ، ئەوا ئاڵاو شکۆ و هیمەتێک دروستبوو کە بوو هەوێنی ئازادی و ترس و بێ ئومێدی لە نێو نەیارانی کورد.
بۆیە، بەکردەوەش سەلمێنەراوە کە تەنها پارتی لە خەم و ئازاری كەركووكییەكان تێدەگات ، خەڵکی ناوچەکە کوردستانییەکان هەمیشە بە ئومێد وهیواوە دەروانە هەوڵەکانی ئەم قوتابخانەیە ، ئەمڕۆش دوای ئەو سەرکەوتنەی کەرکووکییەکان لە کەرکووک کاتی ئەوەیە کە هەمووان بە یەگووتار و بەرنامەی نیشتیمانی گشت هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ لە پێناو سارێژکردنی برینەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان شارەکە و سڕینەوەی ئاسەواری تاکڕەویی و خۆسەپاندن و شۆڤێنییەکان .
بەتایبەتی لە ناوچەکەکانی تریش شوناس و سەنگی کورد لە نێو ململانێی سیاسی سەختی مەزهەبی و تایفیدا کە لەماوەی رابردوو هونەری ئیرادەی نیشتیمانی و چەسپاندنی شوناسی کوردبوون و پێداگیری لە سەر مافی هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان ئەرک و بەرپرسیاریەتین کە هەمووان لە چاوەروانیدان . بە تایبەتی دوای ئەو سەرکەوتنەی کورد لە کەرکووک و موسڵ وناوچەکانی تر گەلی کورد پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێیەوە ، پێوستە کورد زیاتر پێداگری لە سەر مافەرەواکانی بکات بەتایبەت کاربۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری لە پێناو گەڕاندنەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بکات لە پێناو پاراستنی بەرژوەندییەکانی و سەقامگیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان .بۆیە، ئەو سەرکەوتنەی کورد کە پارتی هەوێن وداینەمۆکەی بوو ، سەرکەوتنێکی مەزن و مێژوویی بوو بە سەر زێهینەتیی بە عەرەبکردن و ئەگاڵچێتی شۆڤێنیەکاندا و دەبێ بەرگری لێبکەین و دەستکەوتەکانی بپارێزین .


































































