زاری كرمانجی-دیانا
سەید عەدنان، بەڕێوەبەری كارگێڕی ناحیەی دیانا، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند ” ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرو ستافی ناحییەكەمان و بەڕێوەبەرو ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارو مامۆستایانی پەروەردەی سۆران و بەرپرسی بنكەی پۆلیسی دیاناو میوانان، جل و بەرگی وەرزشی بەسەر 14 قوتابخانەكانی بنەڕەتی گوندەكانی باڵەكیان و هاودیان و مەجیداوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دیانا دابەش كران”.
گووتیشی: ” ئەو جل و بەرگانەی وەرزشی كە بەسەر قوتابخانەكان دابەشكران، لەسەر ئەركی فەرزنگ ئەحمەد لاوكە بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا دابین كرابوون.