به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
چاودێڕیكی سیاسی ده‌ڵێت “ده‌نگی كورد له ناوچه دابڕاوه‌كان، ده‌توانێت وه‌ك هه‌ستانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ پێگه‌ی سیاسی كورد، به‌ڵام ئه‌و هه‌ستانه‌وه‌یه هیچ گرینگی هێز نادات ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی، به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز دابه‌ش ببن”.
زوبێر ره‌سول، مامۆستای زانكۆ‌و چاودێری سیاسی، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ده‌نگی كورد له ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ زاری كرمانجی گووتی “دەنگی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان وه‌ك (کەرکوک، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین)، دەتوانێت وەک هەستانەوەیەک بێت بۆ پێگەی سیاسی کورد لەو ناوچانە، بەڵام ئەم هەستانەوەیە هیچ گرنگی و هێزێک نادات بە پێگەی کورد، ئەگەر پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی جیاواز دابەش ببن”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، وەک ئەوەی لە سەرەتایی پێکهێنانی حکومەتی عێراق بینیمان، چونکە ئەوکات ناوچە دابڕاوەکان دەبنە قوربانی ململانێێ کورد-کورد، هەڵبەتە دوور نییە کە هەوڵیک هەبێت لە لایەن هێزە شیعەکان کە ئەم ڕۆڵە ببینن، بەڵام ئەوکات هۆکارەکەی ئەوان نین و خۆمانین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەگەر سەیری قەبارەی دەنگی لایەنەکان بکەین لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بە گشتی و کەرکوک بە تایبەتی، دەبینین لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئیتنی دەنگیان داوە، بۆ نموونە تورکمان بۆ تورکمان، کورد بۆ کورد، عەرەب بۆ عەرەب، دابەشبوونی نەتەوەیەک بەسەر دوو لایەنی جیاواز، هیچ لە زاڵبوونی ناسنامە نەتەوەییەکە ناگۆڕیت.