زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆک بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت سەردانی کونسوڵخانەی کوێت لە شاری هەولێر کرد.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، 18ی کانوونی یەکەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی کوێتی لە شاری هەولێر کرد و پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح) ئەمیری کۆچکردووی دەوڵەتی کوێت بە گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت و عوسمان داود ئەلداود کونسوڵی گشتیی کوێت لە شاری هەولێر گەیاند.