مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18ـى كانوونی یەكەمی 2023، هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد و 5 هەزار و 904 كاندیدی پارت و لایەنە سیاسییەكان و هاوپەیمانی و كەسانی سەربەخۆ، لە 15 پارێزگای عێراق، جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كێبڕكێ بەدەستهێنانی 275 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن.
هاوكات پارتە كوردستانییەكان لەنێو چوار ملیۆن دەنگدەری سەر ئاستی چوار پارێزگای (كەركووك، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا) كێبڕكێی بەدەستهێنانی 71 كورسی دەكەن.
بەپێی ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ژمارەی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەر چوار پارێزگاكە، چوار ملیۆن و 387 هەزار و 282 كەسن، پارێزگای كەركووك 870 هەزار و 920 كەس، نەینەوا یەك ملیۆن و 795 هەزار و 292 كەس، دیالە 950 هەزار و 114 كەس، هەروەها لە سەڵاحەدین 770 هەزار و 956 كەسن.
بەگشتی لە هەر 15 پارێزگای عێراق، 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 كەس مافی دەنگدانیان هەیە
ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 كەس لە تەواوی وڵاتدا مافی دەنگدانیان هەیە.