مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
پڕۆژەی ئاوی 51 گوندی دەڤەری بارزان 82% كارەكانی تەواو بووە و زیاتر لە 36 هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن.
بەشیر محیەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، بە زاری كرمانجی رایگەیاند: گوندەكانی سنووری ناحیەی بارزان و هەندێك گوندیش لە سنووری ناحیەی گۆرەتوو لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن، ئەو پڕۆژەیە لە 2013 دەستی بە كارەكانی كراوە و تا 2016 دواتر كارەكانی وەستاوە، هۆكارەكەش شەڕی داعش بووە، دواتر لە ساڵی 2022 لەسەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی پڕۆژەی ئاوی 51 گوندی بارزان دەستی بە كارەكانی كردەوە و دەتوانین بڵێین ئێستا 82% كارەكانی تەواو بووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، گوتیشی: شەبەكاتی داخلی گوندەكان 60% تەواو بووە، شەبەكەی داخیلی 33 گوند كارەكانیان تەواو بووە و گوندەكانی تر كە ماون كاركردنیان تێدا بەردەوامە لە ماوەیەكی نزیكدا كارەكانی تەواو دەكرێن و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیان و زیاتر لە 36 هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن.