ئه‌مڕۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و 70 پارت و هاوپه‌یمانی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن
ئا: به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و کورد لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەددین و بەغدا بەشدار ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ لە 15 پارێزگای عێراق، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بنکەکانی دەنگدان به ڕووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.
لەم هەڵبژاردنەدا، 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێ لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە دەکەن، کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بە شێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆ دەگرێت.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراقدا لە نیسانی 2013 بەڕێوەچوو، هاوکات وەک یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی پێکهێنانی سوودانی لە ئەنجامی رێککەوتنی لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هاتە کایەوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بوو.
رۆژی شەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2023 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەڕێوەچوو، کە ملیۆنێک و 50 هەزار و 653 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، 600 بنکەی دەنگدانیان بۆ ئامادەکرابوو، کە دوو هەزار و 477 وێستگەی دەنگدانی لەخۆ گرتبوو.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوێنی رایگەیاندبوو، رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی زیاتر له 67% بووه، بە شێوەیەک ژماره‌ی ده‌نگده‌ران زیاتر له 706 هه‌زار کەس بووه.