و: بهختیار سهباح –زاری كرمانجی:
لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا گەشتەکەی بۆ ئیسرائیل و بەحرەین و قەتەر دەستپێدەکات، ئامانج لێی پاڵنانی ئیسرائیلە بۆ دانانی چوارچێوەی تایبەت بۆ شەڕەکەو پرسی بارمتەکردن. پێگهی شهرق لئهوسهت، به زمانی عهرهبی بڵاویكردۆتهوه، مهبهستی سهردانی وهزیری بهرگری ئهمریكا جگە لە شهڕی ئیسرائیل و غهززه، باس لە مەترسی هەڕەشەکانی حوسییەکان دەکات بۆ سەر کەشتیوانی لە ناوچەکەدا و گەرووی باب ئەلمەندەب، و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی شەڕێکی ناوچەیی فراوانتر.
ئۆستین لە ماڵپەڕی “X” نووسیویەتی: “من بەرەو ئیسرائیل و بەحرەین و قەتەر دەڕۆم بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، هەروەها کارکردن لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری”.
جەنەڕاڵ چارڵز براون جونیۆر، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لەو سەردانەدا بەشداری دەکات، کە بەشداری گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەتی جەنگی ئیسرائیل دەکات سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ لەناوبردنی پێکهاتەی سەربازیی حەماس و چۆنیەتیی دوور كهوتنهوه لە قوربانیی مەدەنی.
سەردانەکەی ئۆستین بۆ ئیسرائیل دووەم سەردانە لە دوای هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەرەوە و دوای سەردانەکەی جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و برێت مەکگۆرک، ڕاوێژکاری بایدن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئیسرائیل دێت