مسەتەفا دۆلەمەری – مەزنێ:
لە ماوەیەكی نزیكدا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ دەكرێن و،
دەخرێنە خزمەت هاووڵاتییانی ناوچەكە.
ئەندازیار مەنسور محەممەد، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی مەزنێ، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لەوەتەی وەكو سەرۆكی شارەوانی مەزنێ دەست بەكاربوومە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریمان ئەنجام داون، ئەو پڕۆژانەش بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی ناوچەكە بووە.
دەشڵێ: رەزامەندی دراوە لەسەر جێبەجێ كردنی چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی مەزنێ وەكو تێكەڵەڕێژكردنی چەند رێگایەك و دروستكردنی چەندین جۆگەی ئاو و ئاوەرۆ لە مەزنێ.
سەرۆكی شارەوانی مەزنێ، گوتیشی: بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی مەزنێ پلانمان هەیە بۆ زیاتر خزمەتكردنی گوندەكان وەكو قیرتاوكردن و تێكەڵەرێژكردنی رێگەكان لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و قایمەقامی مێرگەسۆر.