زاری كرمانجی-رواندز
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی دیسێمبەری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەژێر چاودێری قائیمقامی قەزای ڕەواندز ئەحمەد قادر، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕواندز بە ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری، یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا”.
گووتیشی: ” له چالاکییەکی هونەریدا وێڕای بەبیرهێنانەوەی قوربانییانی کارەساتەکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و پێشکەشکردنی چەند سروودێکی نەتەوەیی مەراسیمەکە ساز کرا.