ئوسامە نیعمەت-زاری کرمانجی
لە درێژەی پشکنینی نرخی کاڵاکان لەلایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، دەستدەکرێت بە سزادانی دوو مارکێت لەناو سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2023، سەفا سەعید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند،”بەهۆی سەرپێچی کردنی دوو مارکێت لە سۆران، هەردووکیان سزادران”.
زیاتر روونیکردەوە، تیمەکانی لیژنەی هۆبەی پشکنین و چاودێری لەم دوو مارکێتە تێبینی جیاوازی نرخی هەڵواسراو و نرخی کۆمپیوتەریان کردووە. بەم هۆیەوە، هەردووک مارکێتەکە سزای یاسایی دراون.