ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لەلایەن هێزەكانمانەوە هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ئەنجامدانی كاری ساختەكاری و دروستكردنی مۆری ساختە دەستگیر كرا.
لەڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشدا هاتووە” لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە تۆمەتبار (ع. ی. ع.) لەژێر ناوی كۆمپانیایەك هەستابوو بە ساختەكردن و دروستكردنی نووسراوی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دەزگا خێرخوازییەكان و دروستكردنی مۆر و پسوولەی ساختە و بەناوی چەندین كۆمپانیای نادیار(وەهمی) تەندەری پێشكەش رێكخراوە خێرخوازییەكان كردووە”.
زیاتر روونكراوەتەوە ” چەند تەندەرێكی دیكەشی وەرگرتووە و لەكاتی دەستگیركردنیدا لەلایەن هێزەكانی لە ئاسایشی هەولێر دەستگیرا بەسەر (85) مۆری ساختە و چەند چەكێكی بێ مۆڵەتدا
ئاماژە بەوە كراوە ” دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوە ئەم تۆمەتبارەوە لە لایەن هێزەكانمانەوە دەستگیرا كرا”.