شەهلا رەشێد- سۆران:
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، دەڵێت:” ئەو كەسانەی كە دوچاری جەڵتەی دڵ دەبنەوە لەنزیكترین بنكە تەندروستییەكان چارەسەری سەرەتایی پزیشكیان بۆ دەگیرێتەبەر، تا ئەو كاتەی دەگەیندرێنە نەخۆشخانەی گشتی.
د. حەمرین مینە، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئەوانەی كە جەڵتەیان لێدەدات و حاڵەتەكە نەخوازراو و فریاگوزاری بێت قەستەرە بە شەبەكە و باڵۆن بۆیان دەكرێت و چارەسەری پێویستی پزیشكیان بۆ دەگیرێتەبەر، چونكە لەوانەیە ئاستەم بێت لە بنكە تەندروستییەكان ئەو جۆرە ئامێرانە دابین بكرێن”.
گووتیشی” ئەوانەی كە دوورەدەستن و تووشی جەڵتە دەبن، ئەوا لە نزیكترین بنكەی تەندروستی چارەسەری سەرەتایی وەردەگرن، هەتا دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران و لەوێش ئەوەی پێویست بێت بووی ئەنجام دەدرێت.