بەختیار سەباح -زاری کرمانجی:
سبەی دووشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2023، لە کتێبخانەی گشتیی ڕواندز، ناساندن بۆ کتێبی ” خەمی هەمووان ” دەکرێ.
هاوڕێ هەژار ، سەرپەرشتیاریی کتێبخانەی عەلی مەکتەبە، بۆ زاری کرمانجی گووتی “کتێبخانەی گشتی ڕواندز بە هاوکاری کتێبخانەی عەلی مەکتەبە، ئێوارە کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی” خەمی هەمووان” دەکرێ” .
گووتیشی، ئەو کتێبە، لە نووسینی شاعیر (فارس دژەباو) ە کە پێک هاتووە لە شیعرو گووتەو چوارینە، لە ئێوارە کۆڕەکە، نووسەر کتێبەکەی دەکاتە دیاری بۆ میوانەکان.