زاری كرمانجی-سۆران
نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵا، بە هەزاران ئاڵای کوردستانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەسەر چین و توێژەکان دابەش کردووە، لەگەڵ نوێکردنەوە و هەڵکردنی ئاڵا لەسەر دامودەزگا حکوومی و حزبی و ڕێکخراوەکان و ئەنجامدانی چالاكی.
لەمبارەیەوە نوردەین دری، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان، بەزاری كرمانجی گووت ” لە ساڵی 2017وە نووسینگەی پاراستنی ئاڵامان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووەتەوە، کە سنووری هەر شەش قەزاکانی (سۆران، ڕواندز، چۆمان، مێرگەسۆر، سیدەكان، خەلیفان) لەخۆ دەگرت، لە ماوەی دامەزراندنی نوسینگەكەمان تا ئێستا بەدەیان هەزار ئاڵای کوردستانمان دابەش کردووە و بەردەوامیشین لەسەر ئەو خزمەتە، بەتایبەتیش لە ئاهەنگ و بۆنە نەتەوەییەکاندا، زۆرترین چالاكیشمان لە ریفراندۆمەكەی باشوری كوردستان بووە”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” بۆ نموونە ئەمڕۆ 17-12-2023 كە رۆژی ئالای كوردستانە، هاوشێوەی ساڵانی رابردووە بە ئەنجامدانی ژمارەیەك چالاكی و بەرزكردنەوەی ئاڵای پیرۆزی كوردستان ئەمڕۆژە بەرزڕادەگرین”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” كارێكی دیكەمان چاودێری كردن و نوێكردنەوەی ئاڵای كوردستانە لە دەروازەو شوێنە گشتییەكان و بینایەی دام و دەزگاكانی سنوورەكە.