راوێژكارێكی خانووبه‌ره: ئه‌وه‌ی ئێسته له كوردستان هه‌یه، قۆناغی سستبوونی بازاڕی خانووبه‌ره‌یه.
به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و گرفت له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌روه‌ها جێگیر نه‌بوونی دۆخی سیاسی عێراق، كاریگه‌ری كردۆوهته سه‌ر بازاڕی خانووبه‌ره‌و ئه‌و كه‌رته به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات.
عه‌لی ئیبڕاهیم، ڕاوێژكارو پسپۆری له بواری خانووبه‌ره، بۆ زاری كرمانجی گووتی ” سه‌باره‌ت به خانووبه‌ره، بابه‌تێكی گرینگ هه‌یه، ئه‌ویش پێی ده‌گووترێ سوڕی ژیانی خانووبه‌ره، به گشتی خانووبه‌ره چوار قۆناغی هه‌یه پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، قۆناغی بوژانه‌وه، فراوانبوون، لوتكه، قۆناغی ڕاوه‌ستان، واته سستبوونی بازاڕ، ئه‌وه‌ی ئێسته له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، قۆناغی سستبوونی خانووبه‌ره‌یه”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی سستبوونی بازاڕی خانووبه‌ره روونیكرده‌وه، هۆكاری لاوازی بازاڕی خانووبه‌ره، به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، هه‌روه‌ها خاڵی دووه‌م نه‌هاتنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، كه پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌و گرفته له ساڵی نوێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و ڕاوێژكاره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێسته له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، كۆمه‌ڵیك چاكسازی و بڕیار هه‌یه بۆ هه‌ندێ له پڕۆژه‌كان له كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌یه له‌و پڕۆژانه چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی باش ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشبینی ده‌كرێ، كه بازاڕی خانووبه‌ره به‌ره‌و جووله بڕواته‌وه.
عه‌لی ئیبڕاهیم، باسی له خاڵیكی دیكه كرد‌و گووتی “سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی ده‌بێت، جگه له‌مه‌ش پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌یه خزمه‌تگوزارییه‌كان زیاتر بن، ئه‌وه‌ش جووله‌ی بازاڕی خانووبه‌ره باشتر ده‌كات.