مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، یەكەم جارە لە ناوەندەكانی دەنگدان پشت بە كامێرای جێگیركراو دەبەستێت بۆ چاودێریكردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان.
یەكێك لە بەرپرسانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان قسەی بۆ میدیا عێراقییەكان كردووە و دەڵێ “زیاتر لە 11 هەزار كامێرای چاودێری لەناو وێستگەكان و دەرەوەی ناوەندەكانی دەنگدان جێگیركراون و چاودێری پرۆسەكە دەكەن،”
مەبەست لە دانانی كامێرای چاودێری هەر وەكوو ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن ئاشكرای دەكات، گەڕانەوە و پەنابردنە بەر كامێراكانە بۆ زانینی تەواوی وردەكارییە پێویستەكانە لە كاتی هەر ڕووداوێكدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد و وا بڕیارە كاتژمێر 6ی ئێوارە كۆتایی بێت.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 18ی كانوونی یەكەم دەنگدانی گشتی ئەنجام دەدرێت.