زاری كرمانجی-سۆران:
لە باشووری ئێران باڵەفڕێكی جەنگی ئێران، لە جۆری Su-22 كەوتە خوارەوە، بەڵام تا ئێستە هۆكارەكەی ئاشكرا نەكراوە.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، باڵەفڕێكی جەنگی جۆری Su-22 لە شارۆچكەی كازرون لە ویلایەتی فارس باشووری ئێران و نزیك دەریاچەی پەرێشان كەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی ئەم هەواڵە، فڕۆكەوانەكە بە پەڕەشووت خۆی دەرباز كردووە و بۆیەش ڕووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
لەبارەی كەوتنە خوارەوەی باڵەفڕەكە، تا ئێستە هیچ زانیارییەكی دیكە ئاشكرا نەكراوە.
باڵەفڕی جەنگی Su-22 جۆرێكی نوێ و پێشكەوتووی باڵەفڕەكانی جەنگی Su-17یە كە لەلایەن ڕووسیاوە دروستكراوەو ئێران بەكاریان دەهێنێت.