زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێكی گرنگی تایبەت و گشتی بە پرۆسەی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەردەكات، سەرجەم مامۆستایان و قوتابییان سەرپشك دەكرێن لە چوونەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان بۆ دەنگدان.
ئەمڕۆ شەموو 16ـی كانوونی یەكەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لە پێناو بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، چەند بڕیارێك دەرچوو.
لە بڕیارەكاندا هاتووە، دواخستنی هەر وانە یان تاقیكردنەوەیەك لە رۆژانی 17 و 18 و لە رۆژانی دواتر، قەرەبوو بكرێتەوە بۆ قوتابیان و خوێندكارانی دانیشتووی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
بڕیارێكی تری خوێندنی باڵا ئەوەیە، لەو دوو رۆژەدا سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندكاران كە دەنگیان دەكەوێتە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە نەهاتوو هەژمار ناكرێن.
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دەنگدانی گشتی ئەنجام بدرێ.

































































