زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی بارودۆخی سیاسی و خراپی رەوشی ناوچەكانیان تا ئێستا چەندین خێزانی ئاوارەی شارو ناوچەكانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماون و نەگەڕاونەتەوە، لە ئێستاشدا هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێڕاق دەستی پێكردووە بۆ دەنگدانی تایبەت و ئاوارەكان، بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ئاسانكاریان بۆ كراوە، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكانیان هەروەها لە چەند پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان سندوقی دەنگدانیان بۆ دانراوەو دەتوانن دەنگ بە بەربژێرەكانیان بدەن”.
لای خۆیەوە رەهێل سادق، بەرپرسی بنكەی كۆمسیۆنی دیانای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەو ئاوارانەی سنووری ئیدارەی سۆران، ئەگەر پێشتر ناوەكانیان لە كۆمسیۆن تۆمار كردبێت یان ناوەكانیان نوێ كردبێتەوەو هیچ كێشەیەكیان نەبێت، دەتوانن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگانیان دەنگ بە بەربژێرەكانیان بدەن”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا هیچ بنكەیەكی دەنگدان نییە بۆ ئەم ئاوارانە، بەڵكوو لە پارێزگای هەولێرین لەوێ بنكەی تایبەت بەم دەنگدەرانە هەیە هەروەها بنكەكانی دیكەش بەهەمان شێوە دەتوانن سەردانی بكەن.