” هاووڵاتییان 16ی ئۆكتۆبەریان لەبیر نەكردووە”
یەكیتی هێزی كۆماندۆ و دژە تیرۆر و لیواكانی سكرتاریەت و هێزەكانی كۆسرەت رەسول بە جلی مەدەنییەوە دەبەنە ئەو ئاهەنگەی كە بە ئامادەبوونی بافل تالەبانی بەڕیوەچوو.
بە پێی زانیارییەكان دوای ئەوەی یەكیتی دڵنیا بووە، كە ناتوانن خەڵكی كەركووك كۆبكەنەوە بۆ ئاهەنگی بانگەشەی لیستەكەیان، بۆ قەرەباڵغكردنی ئاهەنگەكەیان لە كەركووك ژمارەیەك كارمەندی سەربازی و هێزی ئەمنی بە جلی مەدەنییەوە دەگوازنەوە كەركووك.
بە پێی زانیارییەكان لە شارەكانی سلێمانی، گەرمیان، چەمچەمال و چەند شوێنیكی دیكەوە، ژمارەیەكی زۆری كارمەندی سەربازی لە هێزەكانی دژە تیرۆری یەكیتی و كۆماندۆ و لیواكانی سكرتارییەت و ئۆپەراسیۆنەكان و یەكەی حەفتا بە جلی مەدەنییەوە دەبەنە ئاهەنگەكە.
چاودێرانی سیاسی ئەم هەنگاوەی یەكێتی بۆ قەرەباڵغكردنی ئاهەنگی بانگشەی هەڵبژاردن ” هیچ لە دۆخی خراپی یەكێتی لە نێو شەقام بە تایبەتی شاری كەركووك و ناوچە دابرێندراوەكان ناگۆرێت، لەبەر ئەوەی ئەم دۆخە خراپەی بەسەر هاووڵاتییانەی ئەم ناوچەیە هاتووەن لە ئەنجامی خیانەتی 16ی ئۆتكتۆبەر بووە، كە یەكێتی لەسەر دەستی سەرۆكی ئێستا و چەند سەركردایەتییەكەی دیكە ئەنجامیان دا”.