مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، ئاماری مانگی رابردوو بڵاو دەكاتەوە، كە بەپێی ئامارەكە 2371 كەس سەردانی بەشەكانی نەخۆشخانەیان كردووە.
هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی رایگەیاند: مانگی رابردوو 2371 كەس سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی مێرگەسۆری كردووە، 2056 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتنیان كردووە، 5951 كەسیش سەردانی بەشی تاقیگەیان كردووە و 118 نەشتەرگەری جۆراوجۆریش ئەنجام دراون، هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەك لە نەخۆشخانەكەمان ئەنجام دەدرێت، لە رابردوو نەشتەرگەری لە دایكبوون و ئێسك نەدەكرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو جۆرە نەشتەرگەریە ئەنجام دەدەین، هەروەها 2 حاڵەتی لە دایكبوونمان هەبووە، بەشی تیشك 642 نەخۆش سەردانی كردووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، گووتیشی: بەشێوەیەكی گشتی 100 رووداو هەبووە و 197 نەخۆشیش سەردانی بەشی ددانیان كردووە و 237 حاڵەتی خەواندنیش هەبووە.