رۆژی هەینی (15ـی کانوونی یەکەمی 2023) سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و زانای ناوداری کوردستان مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی)ـیم بیست”.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هاوخەمی خۆی دەربڕیوە و نووسیویەتی: “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و زانای ناوداری کوردستان مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی)ـیم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی مامۆستا عەبدوڵڵا قەڵاتی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 2023