زاری كرمانجی-چۆمان
لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، پڕۆژەی دروستكردنی دیواری ڕاگر لە گەڕەكی وەردە جێبەجێ دەكرێت.
موخلیس ناوەندەیی سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند، وەك سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، لەگەڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیار پڕۆژەی دروستكردنی دیواری ڕاگرمان لە گەڕەكی وەردە لەسنووری شارەوانیمان بەسەر كردەوە، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە دەست بە جێبەجێكردنی كراوە، بە مەبەستی نەهێشتنی كێشەی ڕووچوونی زەوی لەسەر ئەو شەقامە كە گرفتی دروست كردبوو بۆ هاتوچۆی قوتابیان و هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە گرفتەكە چارەسەر دەبێت”.
سەرۆكی شارەوانی چۆمان، گووتیشی، پڕۆژەكە لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان ئەنجام دەدرێت.