پشتیوان كەریم- سۆران:
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دامەزراندن كۆمەڵێك هەلی كاری بڵاوكردەوە لە زۆربەی پارێزگاو شارەكان ناوەكان گەڕاونەتەوە، بەم نزیكانەش ناوی چەند كەسێك لە ئیدارەی سۆران دەگەڕێنەوەو دادەمەزرێندرێن.
بەڕێوەبەری كارو ڕاهێنانی پیشەی سۆران لەم بارەیەوە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لیژنەیەكی تایبەتمەند پێكهێندراوە هەموو ئەو كەسانەی فۆڕمیان پڕكردۆتەوە دیاری دەكرێن بەپێی رێنمایی و پۆینت و دەبێت .
ئیختیار حاجی، بەڕێوەبەری كارو ڕاهێنانی پیشەی سۆران هێمای بۆ ئەوەشكرد: ” نزیكەی 400 كەس لە سنووری ئیدارەی سۆران ناویان لەڕێگەی وەرگرتنی فۆڕم تۆمار كردبوو، لەم ڕێژەیە پێویستییەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان 11 كەسە لەوانە پێنج كەس بۆ بەشی قەزی بچووك شەش كەسیش بۆ بەشەكانی دیكەی بەڕێوەبەرایتیمان”.
گووتیشی: ” رێكارەكانی دانانی ئەو كەسانە لە پارێزگاو ئیدارەو قەزاكانی هەرێم تەواو بوونە، تەنها ئیدارەی سۆران ماوە بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو ئەم ناوانە ڕادەگەیەندرێن .”