زاری كرمانجی-سۆران
لە 11ـی كانوونی یەكەمی 2023 دوای بانگهێشتكردنی محەمەد مەسیح، گەنجێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وەك باڵێۆزی گەنجانی هەرێمی كوردستان و عێڕاق بۆ وڵاتی توركیا، تابلـۆیەكی بە وێنەی هەولێری پایتەخت پێشكەش بە جێگری سەرۆك كۆماری توركیا كرد”.
محەمەد مەسیح، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای ئەوەی تابلۆی نەخشراوی قەڵای هەولێرم پێشكەش كرد، “جەودەت یەڵماز” جێگری سەرۆك كۆماری توركیا وێڕای خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی ئەم دیارییە بە دیارییەكی زۆر بایەخی ساڵ وەسف كرد و بە زەردەخەنەوە وتی ئەمە دیاری سەری ساڵە بۆ بەندە”.
هەروەها سڵاوی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ خەڵكی هەولێر و سـەرۆك بارزانی، بەڵێنیشدا ئەم دیارییە بە پارێزراوی هەڵبگیرێت و لە ئوفیسەكەی هەڵیبواسیت.