زاری كرمانجی-سۆران
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بەردەوام دەبین لە خزمەت گەیاندن بە توڕی ڕێگاوبانەكانی سنووری ئێدارەی سەربەخۆی سۆران، خۆشبەختانە لە دەرەنجامی بەدواداچوونی بەردەواممان و ئامادەكردنی چەندین دەرخستە لە لایەن ئەندازیاران و تەكنیكارانی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوا جار لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی درا بۆ جێبەجێ كردنی (١٠) پڕوژەی گرنگ بو چاككردنەوە و دووبارە قێڕتاوكردنی ڕێگا سەرەكیەكان و ڕێگای گوندەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران .
گووتیشی “ ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە کۆمەڵێک پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیمان ( بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران ) لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕاگەیندران هەر کەسێک دەیەوێت تەندەری ئەو پڕۆژانە وەربگرێت سەردانی دیوانی وەزارەتی ناو براو بکات.