پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە دوێنێ حەفتە بۆ دە هەزار دینار بۆ هەرمسقاڵێک بەرز بوەوە، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە 2032 دۆلاری ئەمریکییە.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 518 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 475 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 453 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 388 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .































































