به‌رپرسی فه‌مانگه‌ی ئاوی ڕواندز: هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت ده‌یده‌ینه دادگا
به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
بۆڕی نوێی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی گه‌لی مێگر، زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ئاوی ڕواندزیش ده‌ڵێت: “هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت، ده‌یده‌ینه دادگه”.
نزیكه‌ی سێ مانگ پێش ئێسته پڕۆژه‌یه‌كی نوێی ئاوی خواردنه‌وه، له سه‌روچاوه‌ی ئاوی مێگر بۆ قه‌زای ڕواندز، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئاوی ڕواندز جێبه‌جێكرا، ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و زێده‌ڕۆیانه بوو، كه كراوه‌ته سه‌ر بۆڕی كۆنی ئاوی خواردنه‌وه، كه بۆ ڕواندز ده‌هات.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بۆ زاری كرمانجی نێردراون، له نزیك سه‌روچاوه‌ی ئاوی مێگر، زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر بۆڕی نوێی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها له دوو شوێن بۆڕی كۆن، كونبووهو ئاوی زۆری لێده‌چێت.
زاری كرمانجی په‌یوه‌ندی به هۆگر مه‌لا حمه‌د، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ئاوی ڕواندز كرد‌و
له‌مباره‌یه‌وه گووتی: “ئێمه ماوه‌یه‌كه سه‌ردانی سه‌روچاوه‌ی ئاوی مێگرمان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و شوێنه‌كه ده‌بینینه‌وه، هه‌ر كه‌سێك زێده‌ڕۆیی كردبێ ڕاسته‌وخۆ ده‌یده‌ینه دادگه”.
ئه‌وه‌شی گووت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێكراوه‌و بۆڕی كۆن گۆڕدرا، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بۆڕی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه نه‌مێنێ.