فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق هەموو هێزەكانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و مۆڵەتەكانیشی هەڵوەشاندەوە.
ئاژانسی فەرمی حكومەتی عێراقی بڵاوكردەوە” ، لە ئەمڕۆوە 14 تا 20ـی كانوونی یەكەم بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، محەممەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی بە سوپا كردووە، لە حاڵەتی ئامادەباشی دابن”.
زیاتر روونكراوەتەوە” هەموو مۆڵەتە سەربازییەكان رابگیرێن، سوپا بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشی و تەواوی ئەو سەربازانەی كە لە مۆڵەتدان بگەرێنەوە سەر ئەركەكانیان”.
وا بڕیارە لە 18ـی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت.
































































