زاری كرمانحی-سمیلان
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەند كۆڵانێكی گوندی چۆمانی سمایل ئاغا، سەربە ناحیەی سمیلان كۆنكرێت كران.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” دەستكرا بە کۆنکرێت کردنی چەند کۆڵانێک لە گوندی چۆمانی سمایل ئاغا لە سنووری ناحیەیەكەمان”.
گووتیشی، گوژمەی پڕۆژەكە بریتی بوو لە 31 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ،لەلایەن لیژنەیەکەوە راستەوخۆ جێبەجی کرا.