ئا: دڵدار عەزیز
ئیلۆن ماسک لە مەراسیمی al day 2022 رۆبۆتێکی نوێی بەناوی optimus نمایش کرد کە لە دروستکردنیدا سود لە سیستەمی هۆشی دەستکردی ئۆتۆمۆبیلەکانی کۆمپانیای تێسلا وەرگیراوە.
ئیلۆن ماسک لەم مەراسیمەدا رایگەیاندووە کە رۆبۆتەکە بەبێ یارمەتیدەرە لاوەکییەکان توانیویەتی زۆر بەباشی جوڵە بکات و ئەو کارانەی کە بۆی دیاریکراوە ئەنجامیان بدات، ئیلۆن ماسک لەکاتی پرسیار و وەڵامی رۆژنامەنووساندا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە داهاتوودا رۆبۆتی ئۆپتیموس بە نرخی کەمتر لە بیست هەزار دۆلار بە کڕیاران دەفرۆشرێت، هەروەها رەیگەیاند کۆمپانیای تێسلا لە داهاتوودا گرنگییەکی زۆر بە دروستکردنی رۆبۆت دەدات، لە مەراسیمی کۆمپانیاکەدا رۆبۆتی ئۆپتیمۆس بەباشی جوڵەی کرد، توانی شایش بکات، بەڵام ئیلۆن ماسک وتی کە بەهۆی مەترسی جوڵەکانی رۆبۆتەکەمان لەم مەراسیمەدا سنووردار کرد.
لەناو ئەم رۆبۆتەدا باتریەکی 2.3 کیلۆ وات سەعاتی بوونی هەیە هەروەها لە سیستەمەکەیدا نەرم ئامێری autopilot بەکارهێنراوە کە پێشتر لە هۆشی دەستکردی ئۆتۆمۆبیلەکانی کۆمپانیای تێسلا بەکارهێنراوە بۆ ئاسانکردنی جوڵەی رۆبۆتەکە لە شوێنە جیاوازەکاندا. تێسلا بۆ فێرکردنی رۆبۆتەکەی چەندین گرتەی فیدیۆی مرۆڤەکانی تۆمارکردووە لەکاتی ئەنجامدانی چاڵاکی فیزیکی، دواتر ئەم فیدیۆیانە گواستراونەتەوە ناو سیستەمی رۆبۆتەکە بۆ ئەنجامدانی هەمان چاڵاکی. چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوودا رۆبۆتی ئۆپتیمۆس لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکاندا بەکار بهێنرێت.