زاری كرمانجی – سۆران:
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران چوار كامێرەی چاودێری هاتووچۆی جێگیری لێییە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەست دەكرێت بە دانانی كامێرەی خاڵ بۆ خاڵ .
عەقید موحسین تەحسین، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، لە دیدارێكی زاری كرمانجی، ئاشكرای كرد:”، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دانانی ئەو شوێنانەی پێویستی بە كامێرەی چاودێری هاتووچۆیە، لە ئێستادا بڕیاردراوە بە دانانی كامێرە لە هەرچوار شەقامی دووسایدی سۆران – جوندیان، سۆران – رواندز، سۆران – زارگەرلی و سۆران دێلزیان، بەمەبەستی كۆنتڕۆڵ كردنی خێرای شوفێران و پاراستنیان لە رووداوەكانی هاتووچۆ .
ناشی شارێتەوە، سەرجەم ئەو رێگە و شەقامانەی لە دەورووبەری سۆران ئەگەر پێویست بە دانانی كامێرەی جێگیری هاتووچۆ بكات، لە داهاتوودا دادەنێیین.
عەقید موحسین تەحسین، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران دووپاتی كردەوە، هەفتەی داهاتوو ئەگەر كە شوهەوا لەبار بێت، تیمی ئەندازەی كۆمپانیای لەو شوێنەی دیاری كراوە لە رێگەی خەلیفان – سپیلك كامێرەی خاڵ بۆ خاڵ دادەندرێت.