مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دارایی ئیسرائیل پێشنیاری چارەسەری كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بە دروستبوونی دوو دەوڵەت ڕەت دەكاتەوە و پێی وایە ئەمە بۆ ئیسرائیل بە واتای خۆكوشتن دێت و دەڵێ هەرگیز ئەو جۆرە چارەسەری یە قبووڵ ناكەین.
بتسلائیل سمۆتریش وەزیری دارایی ئیسرائیل، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند “گوشارەكانی ئەمەریكا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە و هەوڵ دەدات بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئێمە پێمان وایە ئەو جۆرە چارەسەرەی یە شیاو نییە و وەك خۆكوشتنە بۆ ئیسرائیلییەكان.”
ئەنتۆنی بلیكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، پێشتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی پابەندە بە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەكان و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە.