زاری كرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند:” لە رووداوی ئاگر كەوتنەوەی باڵەخانەكەی سۆران، بەداخەوە چواردە كەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكیش بریندار بوون، لەوانە شەش كارمەندی ئێمە بەهۆی هەناسەتەنگی و شكان زامداربوون، تەواوی ئەو كارمەندانە ئێستا گەڕاونەتەوە سەر ئەركەكانیان تەنها كارمەندێكمان بەهۆی شكانی بەشێكی قاچی لە ماڵەوەیە .
لەسەر ئەم ڕووداوە، لیژنەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە، عەقید یونس قادر بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران كە ئەندامی لیژنەیەكە، لەسەر ئەنجامی لیژنەكە هیچ قسەیەكی نەكرد.