به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
له گوندێكی سنووری قه‌زای چۆمان، پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێری كشتوكاڵی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی مین و سه‌ختی شاخه‌كه ڕێڕه‌وه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه.
دڵشاد حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمان به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند ” له گوندی (مهران)ی سنووری قه‌زای چۆمان، پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێری كشتوكاڵی به بڕی 45 ملیۆن دیناری عێراقی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی بوونی مین له شوێنه‌كه‌و سه‌ختی شاخه‌كه، ڕێڕه‌وی پڕۆژه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه بۆ هه‌مان گوند”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه ئێسته ڕاگیراوه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه‌ی بگوازینه‌وه ده‌بێ دووباره كه‌شفی بۆ بكه‌ینه‌وه‌و پێویستی به بودجه‌ی زیاتر ده‌بێ، پڕۆژه‌كه‌ش پێكهاتووه له، دروستكردنی حه‌وزی ئاو، ڕاكیشانی بۆڕی ئاو بۆ ناو گوندی مهران، كه ژماره‌یه‌كی زۆر باخچه و زه‌وی كشتوكاڵی پێ به‌راو ده‌بێت.
قه‌زای چۆمان لە رووی كشتوكاڵییەوە ناوچەیەكی بەرز و نزمەو زەوییەكانی شیاون بۆ كاری كشتوكاڵی، لە گرنگترین بەرهە كشتوكاڵیەكانی (گەنم، خەیار، تەماتە)یه لە جۆرەكانی میوەش بەناوبانگترینیان (گوێز، سێ‌و، خۆخ، قەیسی )یه، كە ساڵانە بە هەزاران تەن ڕەوانەی بازاڕه ناوخۆییەكان دەكرێن .
You sent