ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كە چاودێری دۆخی سیاسی وڵاتی ئێران دەكات، لە سێدارەدانی سێ هاووڵاتی كوردی رۆژهەڵاتی راگەیاند.
بەپێی هەواڵەكە دوێنێ سێشەممە سزای سێدارەی هەر یەك لە ( ئەمین زاكری كاكاوەند، رەحیم ئەمیری)، كە هەردووكیان خەڵكی شاری هەرسین بوون، هەروەها خەلیل حاجیاوای خەڵكی شاری كەنگەڤەر، لە بەندیخانەی ناوەندی كەرەج جێبەجێكرا.
رێكخراوی هەنگاوە روونكردنەوەی لە بارەی ئەم سێ بەندكراوە بڵاو كردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە ئەوانە بە “تۆمەتی ماددە هۆشبەرەكان” لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.