وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١٢/١٣ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت .
بەپێی خشتەی موچە كە وەزارەتی دارایی بڵاوی كردۆتەوە، سبەی پێشنجشەممە، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان، یەكەی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت، لە ماوەی نۆ ڕۆژدا موچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەكرێت .