ئەڤین بارزانی
هەرێمی كوردستان تاكە شوێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە هەموو ئایینەكان و ئایینە جیاوازەكان بە ئارامی دەژین و توندوتیژی بەرامبەر بە نەتەوە و ڕێكخراوەكان ناكرێت، پێكهێنان و بیرۆكەی جیاواز هەیە، لە پەرلەمانی كوردستانیش هەموو پێكهاتەكان نوینەرێ خۆیان هەیە، كۆرسی كۆتاكان كە بۆیان تەرخان كراوە، ئەم راستیە پیشان دەدات كە لە هەرێمی كوردستان دیموكراسی و پێكەوەژیان لە ئاستیێكی زۆر باش دایە.
ئەمە بۆ هەرێمی كوردستان هەمیشە جێگای شانازی بووە، هەرێمی كوردستان بە جیهانی پێشكەوتووی نیشان دا كە چۆن كورد لە مێژووی خۆیدا چەندین جار پێشەنگی ئازادی و مرۆڤایەتی بووە، تەنانەت لە ناوچەیەكی بچووكیشدا كە لە هەموو لایەكەوە چەوساوەتەوە، بەڵام مۆدێلێكی نوێی ژیانی ڕاستگۆیی لە ناوچەكەدا ناساند، كە بووەتە جێگەی شانازی بۆ هەمووان.
لەكاتێكدا كە ڕۆژانە ئایینە جیاوازەكان لە ناوچەكانی دیكەی عێراق لەلایەن گەلانی دیكەوە چەوسێنراونەتەوە و بەرەو هەرێمی كوردستان هەنگاو دەنێین، هەرێمی كوردستان ڕێوڕەسمی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان جێبەجێ دەكەن، تا ئێستاش لە هەرێمی كوردستان كەس بەهۆی بیروباوەڕی نەتەوەیی خۆیان و هیچ كەسێك نەگیراوە و كەسیش ستەم لێ نەكراوە، ئەمەش فاكتەرێكی زۆر گرنگە كە بووە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و وڵاتانی بەهێز بۆ پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان.
لەم نێوەندەدا بەغدا و ئێران پلانی گەورەیان دژ بە هەرێمی كوردستان داناوە، بەشێك لەو پلانە پرسی پشكی كورسییە كۆتاكانە لە هەرێمی كوردستان، بۆ نموونە هێزێكی وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاتە بۆ چەند كورسی نابێت باسی بابەتی كۆتاكان بیكات، ئەمە وێنەیەكی خراپ بۆ هەرێمی كوردستان نیشان دەدات، نابێت هەرێمی كوردستان بەرەو دواوە بڕوات، جیهانی پێشكەوتوو و دیموكراسی بەهۆی دەستكەوتەكان و ئەو ڕێكوپێكییەی كە هەرێمی كوردستان هەیە تا ئێستا زۆر گرنگی بە هەرێمی كوردستان داوە.
ئەم شانازییەی هەرێمی كوردستان وای لێكردووین، لە ڕێگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و دیپلۆماسییەكی بەهێز، فاكتەڕی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، بەهەموو شێوەیەك فاكتەڕێكە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی زیاتر لە ئاستی نێودەوڵەتی و فشارەكانی بەغدا لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت، بۆیە نابێت ڕێگە بدەین بە هیچ شێوەیەك رێگە بدرێت دەستكاری لە كۆرسیەكانی كۆتاكان لە هەرێمی كوردستانێ بكرێت.
بوونی ڕێكخراوە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان هەرگیز مەترسی نەبووە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەڵكو بووەتە فاكتەرێك بۆ بەهێزی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە بمێنێتەوە و وەك سەرچاوەی ژیان گەشە بكات زۆر گرنگە پێكەوەژیان و جوانی هەرێمی كوردستانێ بپارێزین.