ئوسامە نیعمەت- زاری کرمانجی
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماری تۆمەتبارە دەستگیرنەکراوەکانی شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.
لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2023، رایگەیاند، “لە ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش توانیویانە 4 هەزار و 498 تۆمەتبار دەستگیر بکەن”.
لەبارەی ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی تائێستا دەستگیر نەکراون لیوا تاریق ئەحمەد ئاشکرایکرد، هەزار و 422 تۆمەتبار لە هەموو شار و ئیدارە سەربەخۆکان ماون دەستگیر بکرێن.
بەپێی ئاماری سەرۆکی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی باڵای هاوبەش، 50 تۆمەتبار خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن، دوای دەرچوونی فەرمانیان لەلایەن دادوەری لێکۆڵەر، هێشتا دەستگیر نەکراون.
ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دامەزراوە. لەکۆی 5 هەزار و 920 تۆمەتباربوون، تەنها هەزار و 422 تۆمەتبار ماون دەستگیر بکرێن.