“سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی نوێی وانەبێژان رادەگەیندرێت”
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرانجی كەوتوون، ئەو لیژنەیەی بۆ پێداچوونەوە بە ناوەكانی لیستی راگەیندراوی پێشتری وانەبێژان دیاری كراوە، لە كۆتایی كارەكانیان نزیك بوونەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاری كرمانجی گووت ” دوای ئەوەی لیستی پێشووتر لەبەر كۆمەڵێك هۆیەوە رەتكرایەوە، لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە ناوەكان و پێویستییەكانی وانەگووتنەوەی پەروەردەی سۆران دیاری كرا، ئەم لیژنەیە بە پێی پێویستی و رێنماییەكان كاری خۆی دەكات، زۆرترین دادپەروەری تێدا پیادەكراوە و لە كۆتایی كارەكانی نزیك بوونەتەوە “.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گووتی ” پێدەچێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو كارەكانی لیژنەكە كۆتایی بێت و ناوەكان بڵاوبكەنەوە “.